له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعولیمانی كامیاران، ئه‌ندامێكی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی بێجاڕ و چالاكێكی مافی ژنانی خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌ید محه‌ممه‌د كه‌ره‌م زه‌مانی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی بیجاڕ پاش بانكهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، هه‌روه‌ها “به‌یان عه‌زیزی” چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی سنه له هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامیاران چوار ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئه‌و شاره‌ی به‌ناوه‌كانی “حیسام مێهدی زاده“، “ئێدریس مێهدی زاده“، “فه‌رزین مووه‌فه‌قی” و “خه‌بات موزه‌فه‌ری” ده‌ستبه‌سه‌ر و “حیسام” و “ئێدریس” پاش لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته ئازادكراون به‌ڵام له چاره‌نووسی ئه‌و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.