کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی شه‌ش ئه‌ندامی داعش له‌ كه‌مپی “هۆڵ”ی ڕۆژئاوای كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی شه‌ش ئه‌ندامی داعش له‌ كه‌مپی هۆڵی ڕۆژئاوای كوردستان

له‌ درێژه‌ی عه‌مه‌لیاتی پاككردنه‌وه‌ی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش له‌ كه‌مپی بنه‌ماڵه‌ی داعشیه‌كانی “ئه‌لهۆڵ” له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، شه‌ش ئه‌ندامی دیكه‌ی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر و تونێله‌كانیان دۆزرایه‌وه‌.

له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا هێزه‌كانی ئاسایش، تونێلێك و خانوویه‌كی نهێنیان كه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تیرۆریستان بووه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌‌ و له‌ناویان بردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌مپی “هۆل”دا ٥٤ هه‌زار و ٣٩٠ په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی شه‌ڕی تیدا ژیان ده‌كات كه‌ ٢٧ هه‌زار و ٨١٦ كه‌سیان عێراقی و ١٨ هه‌زار و ٤٨٣ كه‌س سووری و ٨ هه‌زار و ٩١١ كه‌سیان بنه‌ماڵه‌كانی داعشن.