سەرۆکى پۆلیسى ئەمنیەتى گشتیی کرماشان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند: ئەو ٣ ژنەی كه لەسەر پردێكی هه‌وایی كرماشان سەمایان کردبوو، پاش شناسایی كردنیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی “له‌كه‌داركردنی عیفه‌تی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكرانی یاسایی “حیجاب و عیفاف” و گۆشار و هه‌ڕه‌شه‌ی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان له ژنانی ئێرانی، سه‌دان ژن له سه‌رارسه‌ری وڵات حیجابیان فڕێ‌دا و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تا ئه‌م كاته چه‌ندین ژن له شاره جیاجیاكانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ڕۆژی ڕابردووش سێ ژن كه ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه به‌بیانووی “له‌كه‌داركردنی عیفه‌تی گشتی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كرماشانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.