له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ شارومه‌نده به ناوه‌كانی “ئه‌میر به‌هادوری فه‌ر، موحسن دهرهگی نه‌ژاد و داریوش گه‌نجه پوور”، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵ و شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكار، شه‌پۆلێكی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی پارێزه‌ران و پزیشكان ده‌ستی پێكردووه و هێشتا كۆمه‌ڵێكی زۆریان ڕوه‌ندی دۆسیه‌كانیان دیار نییه.
