کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سه‌رده‌شت و پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سه‌رده‌شت و پیرانشار

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاركانی سه‌رده‌شت و پیرانشار به‌ ناوه‌كانی “خالید محه‌ممه‌دیان”، “ئه‌مین بازیان” و وه‌یسه ناسراو به‌ “سایكۆ ڕۆژ” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خالید محه‌ممه‌دیان خه‌ڵكی گوندی نستان و دانیشتووی شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ته‌ و به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ڕفێندراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوه‌كانی ئه‌مین بازیان ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و وه‌یسه ناسراو به‌ “سایكۆ ڕۆژ” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. به‌ ڕفاندنی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌، ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی پیرانشار بۆ شه‌ش كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانیان ڕوون نییه‌.