کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی نه‌غه‌ده‌ و پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی نه‌غه‌ده‌ و پیرانشار

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “خه‌لیل ڕه‌سووڵ زاده‌” و “عه‌زیز خاڵ خاڵی” خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ و “ڕێباز محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاره‌كانی نه‌غه‌ده‌ و پیرانشار ئه‌و سێ شارومه‌نده‌یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ڕوون نییه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ بێ ئاكام بووه‌.