له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی پاوه، سنه و خۆڕم ئاوا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم پاڵه‌وانێكی وه‌رزشی شاری سنه‌یان به‌ناوی “موختار به‌همه‌نی به‌هۆی پشتیوانی كردنی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و یانه وهرزشیهكهیان داخستووه، هه‌روه‌ها له شاری پاوه ئیداره‌ی ئیتلاعات لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی به‌ناوی “كیان ئه‌حمه‌دی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه له كرماشان گواستۆته‌وه، له‌شاری خۆڕم ئاواش ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم خوێندكارێكیان به‌ناوی “ڕه‌زا جوودهكی” به بیانووی به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “نیكا شاكه‌ره‌می” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.