کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ موعه‌لیمی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی سنه‌ و سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ مۆعه‌لیمی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی سنه‌ و سه‌قز

ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان،مۆحسین شكووهیمۆعه‌لیمی خانه‌نشینكراو و ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی سنه‌ وحیسام خاكپووروحه‌سه‌ن ڕه‌حیمیانئه‌ندامانی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی سه‌قز و زیویه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌شاره‌كانی سنه‌ و سه‌قز هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ چالاكه‌ سنفییه‌ و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. شایانی باسه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌به‌رده‌ستا نییه‌.