له ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٣٠٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی پارێزگای سمنان له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا شوێنی ڕاگرتنیان نادیاره.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌و ٣٠٠ شارومه‌نده له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام به هۆی داخستنی هێڵی ئینته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن ڕژیمه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاماره ڕاستییه‌كان زۆرتر بن. جێگای ئاماژه‌یه زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراون و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدا ڕاگیراون.
