له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌لكشاهی ئیلام و دیوانده‌ره، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌ك به ناوی “سه‌باح كه‌ریمی” خه‌ڵكی شاری “مه‌لكشاهی” سه‌ر به پارێزگای ئیلام، له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانی دیوانده‌ره به ناوی “زانیار عه‌باسی“، به هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دیار نییه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
