له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئیلام و جوانڕۆ به ناوه‌كانی “ئاریه‌ن كۆخایی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و “شه‌هرام عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شەممە، ١٤ی گه‌لاوێژ، “ئارین کۆخایی” لاوی خەڵکی ئیلام، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایه‌وه. دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە لە کاتێکدایە کە هێشتا دۆسیەی به‌ندكرانی جاری پێشووتری یەکلایی نەکراوەتەوە، ئه‌مجاره‌ش هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، “شەهرام عەزیزی”، هاووڵاتی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ئه‌و شارەدا دەستبەسەر و بۆ زیندانی دیزڵ‌ئاوای کرماشان گوازرایه‌وه.