ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو برای خه‌ڵكی شارستانی قوروه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و دوو شارومه‌نده به ناوه‌كانی “مه‌جید و عه‌لی باقری” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
