ڕۆژی ڕابردوو، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو ژینگه‌پارێزه به ناوه‌كانی “ڕامین و سه‌باح ساڵحی”، به هۆی به‌شداریان له هه‌ڵمه‌تی “زاگرۆسانه” له قه‌ڵای حه‌سه‌ن ئاوای ئه‌و شاره، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ ماڵ و شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
