ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٢٣ و ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوه‌كانی “عه‌لی فارۆقی” و “جه‌لال ئه‌مینی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه به شێوه‌یه‌كی نایاسیی ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌لی فاڕۆقی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ پیشه‌ی ئه‌ندازیاری بووه و له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌گوندی “میراوا“ی بۆكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان “جه‌لال” ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵیان له ڕێگای نێوان بۆكان بۆ سه‌قز به هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و دواجار بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه.