ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی پووشه‌په‌ڕ، دانیشتوویهكی گوندی سه‌ردۆشی مه‌ریوان به ناوی “لوقمان گرامی” و هه‌روه‌ها “ئیقباڵ دووستی” تەمەن ٥٣ خه‌ڵكی گوندی “تەنگی سەر“ی سەر بە شاری سنه له ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری مه‌ریوان له ڕێگای په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فوونیه‌وه “لوقمان گرامییان” بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه كردووه و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له لایه‌ن هه‌مان ناوه‌ندی ئه‌منییه‌وه “ئیقباڵ دووستی” له شوێنی كاره‌كه‌ی لە جادده‌ی “خەسرەو ئاوا” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو كه‌سه لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.