له‌درێژه‌ی ئۆپراسیۆنی قڕكردنی سیاسی له باكووری كوردستان، پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ماڵی چالاكانی مه‌ده‌نی له شاری جوله‌مێرگ و ده‌یان كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس و ده‌زگای میتی توركیا له‌و شارانه‌ی زۆرترین ده‌نگیان به حیزبی چه‌پی سه‌وز داوه ئۆپراسیۆنێكی به‌رینیان ده‌ست پێكردووه و ته‌نیا له‌شاری جوله‌مێرگ به لانیكه‌م ٣٠ چالاكی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له تۆركیا تا به ئه‌مڕۆ ٢٠٠ چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ده‌زگای میتی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
