ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، “ناهید شیرپیشه” دایكی “پویا به‌ختیاری” یه‌كێك له قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی” ته‌بلیغ دژبه نیزام“ به پینج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ناهید شیرپیشه” ئێستا له زیندانی “كه‌چویی” كه‌رج زیندانی كراوه. خاتوو شیرپیشه تا ئێستاش بێبه‌شه له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌كه‌ی و هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ریدا، تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بووه، به‌ڵام تا ئێستا ره‌وانه‌ی نه‌خوشخانه نه‌كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مه‌نووچێهر به‌ختیاری” باوكی “پویا به‌ختیاری” كه له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج زیندانی كرابوو، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بو به‌ندیخانه‌ی قه‌زوێن گوازرایه‌وه و له پێداویستیه‌كانی ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.