ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌شاری زاهیدان دكتۆر “ئه‌شكان پوویان“یان به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
دكتۆر “ئه‌شكان پوویان” ئه‌و كه‌سه‌یه كه لاوانی برینداری له نه‌خۆشخانه‌ی زاهیدان ده‌رمان ده‌كرد و پاش یه‌ك ڕۆژ له‌و جه‌نایه‌ته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئاشكرای كرد كه لاوانی به‌لووچ له پشته‌وه به چه‌كی قه‌ناسه لێیان دراوه و چه‌ندین منداڵیش له نێو قوربانیاندا هه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستدرێژی سێكسی فه‌رمانده‌یه‌كی پولیس بۆ سه‌ر منداڵێكی كچ له چابه‌هار، ئه‌و شاره و زاهیدا بوو به گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی و ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو پاش نوێژ خوێندن خه‌ڵكی ناڕازی به دروشم وتنه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ٩١ كه‌س گیانیان به‌ختكرد و به ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.