ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا له ئیستانبوول و سلۆپی هێرشیان كرده سه‌ر ده‌فته‌ری حیزبه‌كانی پارتی دیمۆكراتێكی گه‌لان “هه.ده.په” و حیزبی چه‌پی سه‌وز و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا له ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی قڕكردنی سیاسی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی دوو حیزبی “هه.ده.په” و چه‌پی سه‌وز له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئیستانبوول و شاری سلۆپی سه‌ر به ئوستانی شڕنا‌خ و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه له ڕۆژی ٢٥ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی زاینیه‌وه پۆلیسی توركیا ده‌ستی داوه‌ته به‌ندكرانی به‌كۆمه‌ڵی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و سه‌ركوتێكی سیاسی چڕی له شاره‌كانی ئیستانبوول، ئانكارا و ئامه‌د ده‌ستپێكردووه و به سه‌دان ڕۆژنامه‌وان، سیاسه‌تمه‌دار، پارێزه‌ر، هونه‌رمه‌ند و سه‌ندیكالیستی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
