له درێژه‌ی سه‌ركوتی بازاڕیانی مانگرتوو له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته ڕه‌شبگیری بازاڕیانی سنه و دووكانه‌كانیان پۆلۆمپ و حسابه بانكییه‌كانیان داده‌خه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوی پێنج كه‌س له‌و بازاڕیانه‌ی كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون بریتیه له: “ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی”، “مه‌نسوور محه‌ممه‌دزاده”، “ئه‌رده‌شیر مورادی”، “حسێن كاكاخانی” و “وریا په‌ركان”. هه‌ر چه‌ند ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و دووكانه‌كانیان پۆلۆمپ یان حسابی بانكیان داخراوه زۆرتره به‌ڵام تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج كه‌سه ئاشكرا كراوه. شایانی باسه كه به‌شێك له بازاڕیانی سنه هێشتا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له دراوسێكانیان له مانگرتن دان.