به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان، له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و هێزه‌كانی ڕژیم ته‌سلیم بوون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له شاری كه‌ره‌ج، كرماشان، تاران، مه‌شهه‌د، ئه‌هواز، ڕه‌شت و چه‌ندین شاری دیكه، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌ركوتی ناڕازیان، خۆپێشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكی زۆر له ناوه‌نده‌كانی ڕژیمدا گرتووه و هێزه‌كانی كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی، ناچار بوون ته‌سلیمی ناڕازیان ببن. شایانی باسه له مه‌یدانی “ڕه‌فیعی” شاری كرماشان، خۆپێشانده‌ران ته‌نانه‌ت شوێنی كۆبوونه‌وه و باره‌گای هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان سووتاندووه.
