کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی زیاتر له‌ ٢٤ ته‌ن داری بڕاو له‌ شاری قوروه‌

ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی زیاتر له‌ ٢٤ ته‌ن داری بڕاو له‌ شاری قوروه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی گه‌لاوێژ، لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كانی شاری قوروه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ ٢٤ ته‌ن داری بڕاوی شاخه‌كانی كوردستان گرت كه‌ به‌ چوار بارهه‌ڵگره‌وه‌ حه‌شار درابوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و پێوه‌نده‌دا چوار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه‌ ویستوویانه‌ ئه‌و داره‌ بڕاوانه‌ به‌مه‌به‌ستی بازه‌رگانی پێ كردن بۆ شاره‌كانی ناوه‌ندی ئێران بگوازنه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ بڕینی داری ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی كوردستان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌هۆی سووتان و كه‌م بارانیه‌وه‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره‌.