وڵاتی هندووستان دەستى بەسەر كه‌شتییه‌كی کۆمپانیاى “ئادمیراڵ“دا گرتووە کە خاوەنەکەى کوڕەکانى “عه‌لی شەمخانی“ین و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ڕۆژنامه و میدیاكانی ئێران و جیهاندا لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به وته‌ی ڕۆژنامه‌نووس “یاشار سۆڵتانی“: ئه‌و ڕووداوه له‌حاڵێكدا ڕوویداوه كه خه‌ڵكی ئێران له خراپترین دۆخی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی به‌رپرسانی باڵای ڕژیم ژیانێكی لاكچریان بۆ خۆیان دابین كردووه. ناوبراو له وتارێكدا ده‌ڵێت: خەڵکى ئێران له‌بیریانه کە كۆڕه‌كانی “عەلى ئەکبەر ویلایەتى” ڕاوێژکارى نێونەتەوەیی “خامنەیی” خەڵکیان هان ده‌دا بۆ ئەوەى نانە ڕەقە بخۆن، بەڵام خۆیان لە گه‌وره‌ترین پڕۆژەكانی بیناسازى لە سەردەمى گەمارۆ ئابوورییه‌كان گیرفانى خەڵکیان تاڵان ده‌كرد.
