ڕۆژی ڕابردوو، “ڕه‌حمان ده‌رئوفتاده” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات له شاری پیرانشار بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه كه خزمایه‌تی نزیكی له‌گه‌ڵ “كۆمار ده‌رئوفتاده” لاوی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی پیرانشار كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌رەکانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد هه‌یه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕیژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧ كاتژمێر لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.