کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌سبه‌سه‌ركرانی ٥ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ شاری بانه‌

ده‌سبه‌سه‌ركرانی ٥ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ شاری بانه‌ 3

لە بەرەبەری ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، پێنج چالاکی کرێکاری و مەدەنی ناسراوی شاری بانە بە ناوەکانیحەسەن عێزەتی، نیشتمان ڕەحمەتی، سەعید محەممەدی، عومەر سلێمانی و پەروین فەلاحیڕۆژی سێشەممە ٦ی مانگی گوڵان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو پێنج چالاکە و بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەریانیان کردووە. جێگای ئاماژه‌یه‌ لەو پێنج کەسەنیشتمان ڕەحمەتیهاوژینیسەعید محەممەدیله‌ هەمان ڕۆژ ئازاد کراوە، بەڵام چوار کەسی دیکە بە ناوەکانیحەسەن عێزەتی، بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی بانە، پەروین فەلاحی، چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری مافەکانی ژنان،عومەر سولەیمانی ۵۸ ساڵە چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو و سەعید محەممەدی ٤١ ساڵە، چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای سنە کراون.