جه‌واد ماهر، به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی زێڕی سه‌در له كانگای ته‌فتان، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ساڵانه هه‌زار كیلۆگرام زێڕ و زیو له‌و مه‌عده‌نه به‌رهه‌م دێت و زۆربه‌ی كارمه‌ندانی شیركه‌ت خه‌ڵكی بوومی پارێزگای سیستان به‌لووچستانن.
وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه له حاڵێكدایه كه خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌عده‌نی ته‌فتان زیاتر له یه‌ك ساڵه له ئاست داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن شیركه‌تی سه‌دره‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام و‌ڵامیان ته‌نیا زیندان و سه‌ركوت بووه. ناوبراو باسی له دامه‌زراندنی كرێكارانی بوومی كردووه له حاڵێكدا ٩٥ له سه‌دی پێرسۆنێلی شیركه‌ت خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ن و خه‌ڵكی بلووچستان له به‌ره‌كه‌تی ئه‌و كانگایه ته‌نیا له‌ناوچوونی زه‌وی و زاری كه‌شاوه‌رزی، پیسكردنی ئاوی ژێر زه‌وی، هه‌ژاری، فیشه‌ك و ئێعدام‌یان به‌ر كه‌وتووه.