ه‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی ڕژیم ساڵانه ٢١ تۆن كانزای جۆراوجۆر له مه‌عده‌نه‌كانی ئوستانی كوردستان ده‌رده‌هێندرێت و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له زیادبووندایه.
به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی وێڕای ده‌رهێنانی ٢١ تۆن كانزای جۆراوجۆری وه‌كوو “زێڕ”، “ئاسن”، “سیلیس” و ده‌یان كانزای دیكه هیچ قازانجێك به دانیشتووانی ئوستان ناگات و كوردستان یه‌كێك له هه‌ژارترین ئوستانه‌كانی ئێرانه. به‌وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ٤٥ ڕۆژی ڕابردوو نیشانی دا كه ڕیشه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هه‌ژاری و بێكاریه و زۆربه‌ی خۆپێشانده‌رانیش لاوانێك بوون كه هیچ ده‌رفه‌تێكی كاریان بۆ نه‌ڕه‌خساوه و بنه‌ماڵه‌كانیان له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژێن، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی نیزامی و قه‌زایی ڕژیم به‌رده‌وام چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن و وڵاتانی ڕۆژئاوایی به به‌رپرسیاری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران ده‌زانن.