به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه ڕایانگه‌یاند كه شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئیتلاعاتیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و چوار كارمندی سه‌فاره‌تی ڕژیمیان له‌و وڵاته ده‌ر كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر و سرویسی ئه‌منیه‌تی ئازه‌ربایجان بڵاو گراوه‌ته‌وه هاتووه، ئه‌و شه‌ش كه‌سه سه‌ر به گرووپه توندئاژۆه شێعه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆماری ئیسلامین و هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌یان له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی هێز بۆ شه‌ڕی چه‌كداری دژبه ده‌وڵه‌ت داوه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌واڵی ده‌ركردنی چوار كارمه‌ندی سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری باكوو پشتڕاست كرده‌وه و پێشتریش باڵیۆزی ڕژیمی له‌سه‌ر تیرۆری ئه‌ندام پاڕلهمانێكی ئه‌و وڵاته بانگهێشت كردبوو.