به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی لوبنان، بڕیاریان داوه هه‌ر مانگ ١٥ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له‌و وڵاته ده‌ركه‌ن و بیانگه‌رێننه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢1ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “میشل عه‌ون” سهرۆككۆمای لۆبنان له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند كه وێڕای نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌نیازه ته‌واوی په‌نابه‌رانی سووری له خاكی لوبنان ده‌ربكات. لوبنان میزبانی زۆرترین په‌نابه‌ری سووری به‌پێی سه‌رانه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته له جیهانه و به پێی ئاماره‌كان، له كۆی گشتی شه‌ش ملیۆن دانیشتووی ئه‌و وڵاته یه‌ك و نیو ملیۆنی په‌نابه‌ری سووریهیین. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی لوبنان له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: شاڵاوی هاتنی په‌نابه‌رانی سووری بۆ ئه‌و وڵاته، ژێرخانه‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی لوبنانی وێران كردووه و ئه‌وه له حاڵێكدایه كه لوبنان خۆی تووشی قه‌یرانی ئابووریه.