به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی هاومیهه‌ن، به‌دوای ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، ١٥٠ ڕۆژنامه‌وان به بیانووی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ١٥٠ ڕۆژنامه‌وانی شاغڵ له خه‌به‌ر ئانلاین، ئێقێسادنیووز، تیجاره‌ت نیووز، دونیای ئێقتیساد، ئێقتیساد ئانلاین و ئێكۆ ئێران به بیانووی قه‌یرانی ئابووری له سه‌ر كار ده‌ركراون. به‌دواداچوونه‌وه‌كان نیشانی داوه كه ئاماری ئه‌و میدیایانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بێكارسازی بوونه‌توه زۆرتره له‌و ڕێژه‌یه كه حكوومه‌ت باسی لێده‌كات. شایانی باسه كه حه‌قده‌ستی ئه‌و ١٥٠ ڕۆژنامه‌وانه هێشتا به ته‌واوی په‌رداخت نه‌كراوه.