کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركردنی ١١ هه‌زار كرێكاری بیانی له‌ عه‌ره‌بستان

ده‌ركردنی ١١ هه‌زار كرێكاری بیانی له‌ عه‌ره‌بستان 1

ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ هه‌زار كرێكاری بیانی و په‌نابه‌ری نایاسایی له‌و وڵاته ده‌ركردووه‌ و حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاری كردووه‌ كه‌ یارمه‌تی په‌نابه‌رانی نایاسایی ئه‌ده‌ن.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدڵ ئێست نیووز، پۆلیسی عه‌ره‌بستان ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ی ده‌ست پێكردووه‌ و له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ دا ٢٠ هه‌زار و ٩٣ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. هه‌روه‌ها، هه‌زار و ٧٣٧ كه‌س له‌ كاتی بڕینی سنوور ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه‌ زۆربه‌یان كرێكارانی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و ئێتیووپی بوون.