به‌پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆی نیشتمانی ئه‌مریكا، ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ بڕیاری داوه تا كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌یه سه‌دان كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و مامۆستای قوتابخانه له سه‌ر كار ده‌ربكات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌زار و ٤٠٠ كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌كوو به‌شێك له پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ترامپه‌وه له سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دوایین ڕۆژی كاری سه‌دان مامۆستای قوتابخانه بووه و ئه‌و كه‌سانه‌ی بێكار كراون، پێشتر و له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردۆوه نێردرابوونه مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری.