له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەکى زۆر له کوردانى کۆچەڕى هاوینەهەوارەکانى “نادۆ” لە ناوچەى “ئاواجیقى” ماکوو بە زۆرى له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارنه‌وه له ناوچه‌كه ده‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كه‌سانی سه‌ر به ڕژیم چه‌ندین جار شه‌ڕ و ئاڵۆزییان له نێوان دانیشتووانی كورد و توركی ناوچه‌كه سازكردبوو كه له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌وڵه‌كانی ڕژیم پۆچه‌ڵكرایه‌وه. به‌ڵام سپای پاسداران و هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم گۆشاریان بۆ كورده كۆچه‌رییه‌كانی هاوینه‌هه‌واری ماكوو هێناوه و به‌زۆر ناچاریان كردوون ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه کۆمارى ئیسلامى لە “ورمێ”، “ماکوو”، “سەڵماس” و “نەغەدە”، لە هەوڵى ئەوەدایە کورد و تورک بە گژ یەکدا بکات و ڕێگه نه‌دات چینی كرێكار و هه‌ژاری ناوچه‌كه یه‌كڕیز و یه‌ك هه‌ڵوێست بن و به‌و شێوه‌یه ئاسانتر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كات.