کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركردنی كرێكارانی كۆمپانیای فرۆكرۆمی جۆغه‌تای

ده‌ركردنی كرێكارانی كۆمپانیای فرۆكرۆمی جۆغه‌تای 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، ٣٢ كرێكار له‌ كۆمپانیای فرۆكرۆمی جۆغه‌تای، به‌ هۆی كه‌مبوونی ئاستی هه‌نارده‌ كردن و هاورده‌ كردن له‌ ئێران، له‌ سه‌ر كار ده‌ركران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٢ كرێكار له‌ كۆمپانیای فرۆكرۆمی جۆغه‌تای له‌ پارێزگای خوراسان ڕه‌زه‌وی، به‌ بیانووی كه‌مبوونی ئاستی هه‌نارده‌ كردن و هاورده‌ كردن له‌ ئێران به‌ ئاسانی له‌ ڕێكه‌وتی ٢٤ی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ له‌ سه‌ر كار ده‌ركراون و به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ وه‌ڵامده‌ری كرێكارانی ده‌ركردوو نین. وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ خاوه‌ن خێزانن و له‌ دۆخێكی سه‌ختی ژیان به‌ سه‌ر ده‌به‌ن.