به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لقی ٣ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ڕه‌شت دژبه چوار چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئوستانی گیلان قه‌راری به‌ندكرانی ده‌ر كردووه.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ناسنامه‌ی ئه‌و چوار موعلیمه زه‌حمه‌تكێشه‌ی به‌م شێوه ڕاگه‌یاندووه: “ته‌یموور باقری كوده‌كانی”، “غوڵامڕه‌زا ئه‌كبه‌رزاده‌ی باغبان”، ” ته‌هماسب سۆهرابی” و “حسێن مێهدی زاده”. جێگای ئاماژه‌یه كه دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ڕه‌شت به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” قه‌راری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ئه‌و چوار چالاكه سنفیه ده‌ركردووه.
