چوار شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگاكانی لۆڕستان و چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری كه له ئوستانی خووزستان ژیان به سه‌ر ئه‌به‌ن، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی شاهین شیرین زه‌بان، میلاد ده‌رویشپور، محه‌ممه‌د تاجمیرزاده و سه‌یدحسێن حه‌یده‌ری له په‌روه‌نده‌یه‌كی ناڕوون دا سه‌رجه‌م به چوار ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان سزا دراون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕه‌وه‌ندی دادڕه‌سی ئه‌و چوار شارومه‌نده ناڕوون و ده‌ستڕه‌سیان به پارێزه‌ر نه‌بووه، به‌و بۆنه‌وه هێشتا دیار نییه به چ هۆكارێك سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.