سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی ئاڵبانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: ته‌واوی په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا پچڕاندووه و ٢٤ كاتژمێر مۆڵه‌تی به دیپلۆماتكاره‌كانی ئه‌و وڵاته داوه ئاڵبانی به‌جێبێڵن.
به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی ئاڵبانی، له مانگی ژووئییه‌ی ئه‌مساڵدا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشێكی به‌رفراوانی سایبری كردبۆوه سه‌ر ژێرخانه‌كانی ئه‌و وڵاته و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی ئاڵبانی بڕیاری داوه ته‌واوی په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا بپچڕێت و سهفارهتهكهی دابخات و دیپلۆماته‌كانی له‌و وڵاته وه‌ده‌ر بنێت.