به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خوێندكارێكی زانكۆی سه‌نعه‌تی كرماشان كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه، له زانكۆ ده‌ركرا.
مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠١، “عه‌لیڕه‌زا دودمان تیپی” سه‌رۆكی زانكۆی سه‌نعه‌تی كرماشان هێرشی كرده سه‌ر خوێندكارێكی ناڕازی له‌به‌رده‌م درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی زانكۆ و ئازاری دا. دواتر ئه‌و خوێندكاره سكاڵای له‌سه‌ر سه‌رۆكی زانكۆ تۆمار كرد، به‌ڵام سه‌رۆكی زانكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و خوێندكاره كرد كه ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ی وه‌رنه‌گرێته‌وه ئه‌وه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه زانكۆ و به‌ڵگه‌ی پێ نادات. شایانی باسه كه “عه‌لیڕه‌زا دودمان تیپی” ڕاوێژكاری ئوستاندار و به‌رپرسی سیتادی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له كرماشان بووه.
