ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاتی فه‌ڕانسه‌وه حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌شار ئه‌سه‌د و شه‌ش كه‌س له به‌پرسانی حكومه‌تی پێشووی سوریا ده‌ركرا.
به پێ ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م حوكمانه به هۆی به‌شداری سه‌رۆك كۆماری حومه‌تی پێشووی سوریا و به‌پرسانی له بۆمبارانی ناوه‌ندێكی ڕاگه‌یاندن له شاری حۆمسی سوریایه كه بووه به هۆی گیانله‌ده‌ستدانی “ماری كۆلوین” ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریكی و “ڕێمی ئۆشلیك” وێنه‌گری فه‌رانسه‌یی و هه‌روه‌ها بریینداربوونی سێ كه‌سی دیكه. به وته‌ی فدراسیۆنی نێو نه‌ته‌وه‌ی مافی مرۆڤ: واحدی تاوانه‌كانی شه‌ڕی فه‌ڕانسه ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی وه‌ك “تاوانی شه‌ڕ و تاوانێكی دژ به مرۆڤایه‌تی پێناسه كردووه.