دیوانی نێوده‌وڵه‌تی سزاكان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌یبه‌تۆڵڵا ئاخوندزاده و عه‌بدۆلحه‌كیم حه‌قانی به تاوانی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ركرد.
دیوانی نێوده‌وڵه‌تی سزاكان وێڕای ئاماژه‌دان به سه‌ركوتی سیستماتێكی ژنان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبان، ڕێبه‌رانی ئه‌و گرووپه‌ی وه‌كوو تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ژنان و كچانی ئه‌و وڵاته ناو برد و خوازیاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و محاكمه‌یان له دادگای نێوده‌وڵه‌تی بوو. هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كی دژ به حكوومه‌تی تالیبان به ١١٦ ده‌نگی ئه‌رێ په‌سه‌ند كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی گشتگیر بووه كه هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان تێدا به‌شدار بن.