کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركردنی حوكمی به‌ندكرانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن دادگای فه‌ڕانسه

ده‌ركردنی حوكمی به‌ندكرانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن دادگای فه‌ڕانسه

دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پاریس ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆككۆماری سووریه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌ ده‌ركرابوو، پشتڕاست كرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ كه‌ دادگای وڵاتێك حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ سه‌رۆككۆماری وڵاتێكی دیكه‌ ده‌ر ئه‌كات. به‌ وته‌ی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری، مافی پارێزراوبوونی دیپلۆماتیكی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌میشه‌یی نییه و حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت‌. پێشتر دادگای فه‌ڕانسه حوكمی جه‌لبی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د و ماهر ئه‌سه‌دی برای، هه‌روه‌ها دوو ژنڕاڵی ئه‌رته‌شی سووریه‌ به‌ ناوه‌كانی “غه‌سان عه‌باس” و “به‌سام حه‌سه‌ن” كه‌ ده‌ستیان له‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و وڵاته دا بووه‌ ده‌ركردبوو.