سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی ئۆسترالیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند به هۆی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر یه‌هودییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ڕێگه‌ی باڵوێزخانه‌وه، باڵوێزی ئێرانیان له‌و وڵاته ده‌ر كردووه و باڵوێز خانه‌ی ئێرانیان داخستووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، “ئانتۆنی ئالبانیزی” سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی ئۆسترالیا بڕیاری داخستنی باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی، ده‌ركردنی باڵوێزی ئێران و هه‌روه‌ها داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئۆسترالیا له ئێرانی ده‌ركرد. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م بڕیاره به هۆی كرده‌وه تێرۆریستییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به شارومه‌نده یه‌هودیه‌كانی وڵاتی ئۆسرالیایه و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ئێرانی به “كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه وشهرئهنگیزانه” تۆمه‌تبار كردووه.