له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێی هه‌تاوی و له‌و دۆخه خراپه ئابوورییه‌دا، شیركه‌تی ئێران خۆدڕه‌وی خۆراسان له نوێكردنه‌وه‌ی قه‌راردادی سه‌د كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده خۆی بوارد و بێكاری كردوون.
كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. به وته‌ی ناڕازییان، كرێكارانی قه‌راردادی و شیركه‌تی ئه‌و ناوه‌نده به هۆی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و ڕێزبه‌ندی پیشه‌كان كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایایان هه‌یه.