ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، دادسرای گشتی ئاسایشی حكمی یه‌ك ساڵ زیندانی بە سه‌ر “هه‌ستی ئه‌میری” و “زیا نه‌به‌وی” داسپاند. هەروەها دوخیندکاری دیکە بە ناو ئه‌میر نه‌به‌وی و فریشته تووسی بە هێج هۆیێک لە لایەن ئەم دادسەرایە تاوانبار ناسراون و قه‌راری كه‌فالتیان بۆ ده‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هه‌ستی ئه‌میری” خۆیندكاری كارشناسی ئه‌رشه‌د و “زیا نه‌به‌وی” خۆیندكاری كۆمه‌ڵناسی ” ئه‌ڵلامه ته‌باته‌بایی” به هۆی ناره‌زایه‌تی به مه‌سموم بوونی خۆینداكاران له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرین و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیمی ئیسلامی” یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ریانا سه‌پێندرا. و هه‌روها له دادسرای گشتی “ئه‌میر نه‌به‌وی” و “فریشته تووسی” تۆمه ت بار كران و قه‌راری كه‌فاله‌تیان بوو ده‌ركرا.
بریندار بوونی كۆلبه‌ریك له سنوری بانه
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ممانگی گه‌لاوێژ، كۆلبه‌ریك به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی پاسه‌وانیكی مه‌رزبانی عێراق له سنووری چومانی بانه به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆلبه‌ر نیوز، ئیواره‌ی دووشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، “حوسێن بوراقی” كۆلبه‌رێكی خه‌ڵكی “ئاڵۆت”ی سه‌ر به شاری بانه به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی پاسه‌وانانی سنووری عیراق له سنووری چۆمان بریندار بوو و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه کە بە خۆشیەوە باری گشتی ئه‌و كۆلبه‌ره جیگیرە. جیگای ئاماژه‌یه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٣، ٦١ كۆلبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگه‌ی “ئازه‌ربایجانی غه‌ربی” كردستان و كرماشان به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌ه‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كانی ڕژیم گیانیانله‌ده‌ستداوه .
