له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنی فهرمایشیی یازده‌هه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و قه‌بووڵ كردن و ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان له لایه‌ن شۆرای نیگه‌هبانه‌وه، بۆ جارێكی دیكه دزی و گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلخۆری و دیاری كردنی قیمه‌ت بۆ بوون به كاندیدی باڵێكی ڕژیم له مه‌جلیسدا، بووه‌ته یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی گاڵته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردنی ڕژیمی ئیسلامی كه قه‌راره له ٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌دا به‌ڕێوه‌چێت. به‌دوای ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی به‌رینی كاندیده‌كانی ئیعتدالی ڕووحانی و ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی و ناڕه‌زایه‌تی و هێندێك ئیفشاگه‌ری، عه‌باسعه‌لی كهدخودایی، وته‌بێژی شۆرای نیگه‌هبان كه به‌رپرسی قه‌بووڵ كردن یان ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی نومایشی هه‌ڵبژاردنی ڕژیمه، هۆكاری ڕه‌تی سه‌لاحیه‌تی ٩٠ نوێنه‌ری ئێستای مه‌جلیسی ئیسلامی كه زۆربه‌یان له باڵی ڕه‌قیب دان، چالاكی نابه‌جێی ئابووری و ماڵی ناولێبرد. پاشان ئیفشاگه‌ری له بوار به‌رتیلخۆری و دزی له ناو قووه‌ی موقهنهنهی نیزامدا له هه‌ر دوو باڵه‌كانه‌وه دژبه یه‌كتر ده‌ستی پێكرد.
مه‌حموود سادقی یه‌كێك له نوێنه‌رانی به‌رچاوی فراكسیۆنی ئۆمیدی مه‌جلیس كه ئێستا له لایه‌ن شۆڕای نیگه‌هبانه‌وه ڕه‌تی سه‌لاحیه‌ت كراوه، حه‌فته‌ی ڕابردوو باسی له‌وه كرد كه ده‌ڵاڵانی ناو مه‌جلیس نرخی ته‌ئیدی سه‌لاحیه‌تی كاندیده‌كانیان تا چوار ملیارد تمه‌ن به‌رز كردووه‌ته‌وه. مه‌به‌ستی مه‌حموود سادقی له ده‌ڵاڵانی ناو مه‌جلیس، شۆرای نیگه‌هبان بوو. له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیفشاگهریهدا، یه‌كێك له نوێنه‌رانی جه‌ناحی ئۆسوولگه‌را دژبه گه‌نده‌ڵی ماڵی جه‌ناحی ڕووحانی وتی: “منیش ئه‌گه‌ر سابقه‌ی به‌رتیلی دوو ملیارد تمه‌نی بۆ چوونه ناو لیستی ئۆمیدی ساڵی ٩٤ له كارنامهكهم دابوایه، تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتنم له شۆرای نیگه‌هبان ده‌دا. ئه‌وانه‌مان ئێمه نه‌وتووه، دانشوه‌ر و كولایی كه له خۆتانن باسیان كردووه.” سه‌باره‌ت به وته‌كانی كهدخودایی، یه‌كێك له نوێنه‌رانی ئیسڵاح ته‌ڵه‌بیش وتی “ئه‌گه‌ر به‌و حیسابه بێت، ده‌بێ بڵێین هه‌موو وڵات گه‌نده‌ڵه”.
ئه‌گه‌رچی گه‌نده‌ڵی و دزی ماڵی له ناو ده‌سه‌ڵاتدا ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی ٩٠ له‌سه‌دی كاندیده‌كان له لایه‌ن شۆرای نیگه‌هبانه‌وه نییه. به‌ڵكوو هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و باقی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایه. به‌تایبه‌ت پاش ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران، ڕژیم باش بۆی ده‌ركه‌وت كه تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دوو به‌رابه‌ر بووه‌ته‌وه. كه‌وابوو ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی به‌رینی كاندیده‌كان ده‌توانێ هه‌نگاوێكی پێشگرانه بێت بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره ناهاوئاههنگیهك له‌ناو ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا. له ڕاستیدا، ڕژیم له‌و ڕێگه‌وه ده‌یهه‌وێ به‌ر له ویره و بۆڵه‌ی هێندێك له ئیسلاح ته‌ڵه‌ب و ئۆسوولگه‌راكان بگرێت. هه‌ربۆیه شۆرای نیگه‌هبان نه ته‌نیا مۆره سه‌ره‌كیه‌كانی فراكسیۆنی ئۆمید، به‌ڵكوو ژماره‌یه‌ك له مۆره به‌رچاوه‌كانی جه‌ناحی ئۆسوولگهراشی كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا وه‌رگیرابوون، ڕه‌تی سه‌لاحیه‌ت كردووه‌ته‌وه و یان كه‌سانێكی وه‌رگرتووه كه له ده‌وره‌ی پێشوودا وه‌رنه‌گیرابوون.
له وه‌ها باروودۆخێكدا حه‌سه‌ن ڕووحانی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی و فراكسیۆنی ئۆمیدی مه‌جلیس به‌خاتری كرده‌وه و پێگه‌ی لاوازیان له‌به‌رامبه‌ر جه‌ناحی ئۆسوولگهرادا و هه‌روه‌ها به‌خاتری كارنامه‌ی سه‌رشۆڕانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه هه‌ژاری و فهلاكهتی زیاتری به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران دا سه‌پاند، باش ده‌زانن كه چیتر ڕێگایه‌كیان بۆ درۆكردن و فریوی خه‌ڵك بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش هیوایه‌كیان به به‌شداری به‌رین له مه‌جلیس دا نه‌ماوه. له‌وباره‌وه ئیسحاق جه‌هانگیری، جێگری ڕووحانی بۆ پاساوكردنی شكستی ده‌وڵه‌ت، به‌ناچار دانی به كارنامه‌ی پڕ له‌شكست و سه‌رشۆڕانه‌ی ده‌وڵه‌ت دانا و فریوكارانه بۆ داپۆشینی ٨ ساڵ درۆ و فریوهكانیان وتی: “خه‌ڵك پێویسته خۆڕاگر بن. باروودۆخی ئابووری ئێران پێویستی به نۆژه‌ن كردنه‌وه‌یه. به‌خاتری باروودۆخی ناله‌باری ئابووری، له خه‌ڵكی ئێران داوای لێبوردن ده‌كه‌م و شهرمهندهیانم.”
به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه ڕووحانی زۆر بێشه‌رمانه ته‌پڵی هه‌ڵبژاردن ده‌كوتێت و خه‌ڵك بانگه‌شه‌ی ئه‌و گاڵته‌جاڕیه ده‌كات و سندووقی هه‌ڵبژاردن به ته‌نیا ڕێگای ده‌رباز بوون ناولێده‌بات. ڕووحانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئۆستاندار و فهرماندارهكاندا، وتی: “ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زیاتر بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئامانجی سه‌ره‌كی له هه‌ڵبژاردن هاتنه مه‌یدانه و هه‌ربۆیه پێویسته به‌ره‌و پیری سندووقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆین.” هه‌ڵه‌به‌ت دیاره ئه‌وه‌ش قسه‌یه‌كی تازه نییه. ساڵانێكه هه‌ڵبژاردن بۆ ڕژیم ته‌نیا نومایشی ڕه‌وابوونی نیزامه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ڕژیم ده‌زانێ كه چیتر كاتی شانۆی كایه‌ی باڵه‌كان و وه‌ڕێخستنی كه‌ش و هه‌وای كێبه‌ركێی نومایشی هه‌ڵبژاردن نییه. ئه‌وان زۆر نیگه‌رانی شڵه‌ژانی باروودۆخی ئێرانن له ده‌وره‌ی داهاتوودا و نایانهه‌وێ دیسان شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری بكهوهێتهوه ڕێ و هه‌ربۆیه به‌خاتری بازاڕگه‌رم كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، نایانهه‌وێ هیچ ڕیسكێك ئه‌نجام دهن و حازر به دانی هیچ پوانێك نین و هه‌ر ده‌نگێكی نه‌یار بێده‌نگ ده‌كه‌ن. تا جێگه‌یه‌ك كه ڕێگایان نه‌دا وته‌كانی ڕووحانی له كۆبوونهویهی ئۆستاندار و فهرماندارهكاندا كه به زمانێكی تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌خنه‌گرانه دوا، له سه‌دا و سیماوه بڵاوبكرێته‌وه. وته‌بێژی شۆرای نیگه‌هبان هه‌رجۆره ڕه‌خنه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ڕه‌تی سهلاحیهتهكان به پڕۆژه‌ی دژه نه‌ته‌وه‌یی ناولێبرد و ڕووحانیشی به پێشڕه‌وی ڕخنهگرهكانی ئه‌و بواره پێناسه‌كرد.
بێ گومان، به پێی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی یان جه‌ناحی، له هه‌ر ده‌وره‌یه‌ك له نومایشی هه‌ڵبژاردنی ڕژیمدا، ناكۆكی له نیوان دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و قه‌بووڵ یان ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌م و ئه‌و پێش هاتووه، به‌ڵام ئه‌و ناكۆكیانه به‌رده‌وام له باڵاترین ئاستی ده‌سه‌ڵاتدا كونتڕۆڵ كرا‌و و داڕێژراو بوون. له ئێستادا نیگه‌رانیی جیدیی سه‌رانی ڕژیم له هه‌ر دوو باڵه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی به‌فرانبار و خه‌زه‌ڵوه‌ر و ڕووداوه‌كانی دواتری، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌گه‌ر نه‌شبێته ده‌رفه‌تێك بۆ وهڕێكهوتنی سهرلهنێویی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، ئه‌وه‌نده بێ ڕه‌ونه‌ق بێت كه له‌وه زیاتر بێ ئابڕوویان كات. بێ گومان دركاندنی گه‌نده‌ڵی و بهرتیلخۆریی و كڕینی كورسیه‌كانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له زمانی به‌رپرسانی باڵای هه‌ر دووك باڵی ڕژیمه‌وه، جهماوهریهكی زیاتر له خه‌ڵك له‌و گاڵته‌جاڕیه هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه. به‌ڵام له باروودۆخی ئێستادا به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تێك كه خه‌ڵكی ئێران تێیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌و قه‌یرانه قووڵه‌ی كه سه‌رتاپێی ده‌سه‌ڵاتی داگرتووه، سه‌رانی ئه‌و ڕژیمه نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بن كه شانۆی هه‌ڵبژاردن ببێته بازارێكی گه‌رم بۆیان.