به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شار سه‌قز سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دعه‌لی وه‌یسی و سیروان خوداكه‌ره‌می“، ڕێكه‌وتی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی و ئه‌منی ڕژیمه‌وه ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و دوو چالاكوانه بۆ مانگێكی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدان.
