به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌مجه‌د ساڵح زاده” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ له گرتووخانه‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه، نه‌ك ته‌نیا چاره‌نووسی دیار نییه، به‌ڵكوو ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بۆ مانگێكی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
