لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ئاوات نوری” رۆژی 24ی گەلاوێژ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و سەرەرای تێپەربوونی 8 رۆژ دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە. هەروەها “ئارەش ئیمام” هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، رۆژی 23ی گەلاوێژ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرا و زیاتر لە 9 رۆژە کە بارودۆخی ناوبراو دیار نیە. هەروەها “شیرین مەسعوودی” خەڵکی مەهاباد، لە رۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کارەکەی بە توندو تیژی و لێدان دەستبەسەر کراوە و رەوانەی یەکێک لە گرتووخانە کانی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی ئەو هاووڵاتییانە، هیچ زیانیارییەک لەبەردەستدا نیە.
