کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گۆشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆسەر هاووڵاتییان لە کوردستان

درێژەی گۆشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆسەر هاووڵاتییان لە کوردستان 2 3

رۆژی ڕابردوو، 5 هاووڵاتی کورد خەڵکی ناوچەیسەردوشسەر بە شارستانی مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانیزانیار تەوانا، ئازاد نەورۆزی، پویا کاک محەممەدی، زانیار قادری و شیرزاد عەبدیبە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ناوچەی سەردوش، بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تندروستی، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.