کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گۆشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆسەر هاووڵاتییان لە کوردستان

درێژەی گۆشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆسەر هاووڵاتییان لە کوردستان 2 2

لە رۆژانی ڕابردوودا، 6 هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، نەغەدە و ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان،سەعدوون داستاری، رەحمان ئاوەزەرەخش، سەنعان فەراسەتی، شاهین ئازەری و مەولود روستالە شارەکانی شنۆ و نەغەدە بە هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆسەر مالەکانیان بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە کە یەک کەس لەو 5 کەسە بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کراوە، بەڵام چارەنووسی ئەو 4 کەسەکەی دیکە هێشتا نادیارە. هەروەها ئەمین ناسری خەڵکی شارستانیچەرداوڵسەر بە پارێزگای ئیلام، رۆژی یەکشەممە 1ی خەرمانان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە لێدانی دوو گولله بە سختی بریندار و دەستبەسەر کراوە. ناوبراو یەکێک لەو کەسانە بووە کە بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە ژێرچاودێریدا بووە.